جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: تێبێنیمان له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2018 هه‌یه وپێویسته له‌گه‌ڵ سهرۆككوهزیران له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئارام شێخ محەمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌هۆڵی ده‌ستوری په‌رله‌مان كۆبۆوه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گووتی زۆر تێبینی له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2018 هه‌یه وپێویسته له‌گه‌ڵ سهرۆككوهزیران له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان.
شێخ محمد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه نه‌به‌ستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی ئاماده‌بوونی یاسایی ئه‌ندامان وێنه‌یه‌كی خراپ ده‌گه‌ێنێته شه‌قامی عیراقی.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌كه‌ركوك، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گووتی كه پێویسته هه‌موولایه‌نه‌كان دیدار ببه‌ستن وپێداچوونه‌وه بۆ مادده یاساییه‌كان بكه‌ن وده‌ست بكه‌ن به دانوستان له‌نێوان هه‌موو لایه‌ن ونوێنه‌ری پێكهاته‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ هه‌موولایه‌ك و گووتی:” ئێمه پشتگیری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی ده‌ستوری خۆیدا ده‌كه‌ین به‌ڵام چه‌ند به‌ربه‌ستێك وكێشه هه‌یه وپێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری زیاتر بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به چاراهسهری گونجاو وگه‌ڕانه‌وه بۆ رێوشوێنه یاساییه‌كان”.