ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ دووه‌می‌ خۆی‌ ده‌ستپێده‌كات و میوانداری‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/1/2018 له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی‌ ئاسایی ساڵی‌ یاسادانانی‌ چواره‌می‌ خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی‌ 170 په‌رله‌مانتار، میوانداری‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كرد و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پێشنیارێك و دوو پرۆژه‌یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆك جبوری‌ به‌ناوی‌ ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی‌ گه‌لی‌ عیراق كرد به‌تایبه‌تی‌ مه‌سیحیه‌كان به‌بۆنه‌ی‌ ساڵی‌ نوێی‌ زاینی وئێزیدییه‌كان به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ ئه‌وان.
دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ سوودوه‌رگرتن له‌ وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ ئێستا كرده‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی‌ یاساكانی‌ ناو خشته‌ی‌ كاره‌كان به‌تایبه‌تی‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان وداوای‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان كرد ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان بن و پابه‌ندی‌ ئاماده‌بوون بن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن میوانداری‌ به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیۆیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای جیهازی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر ژماره‌ (31)ی‌ ساڵی‌ 2016 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگرییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای حه‌جری‌ كشتوكاڵی‌ ژماره‌ (76)ی‌ ساڵی‌ 2012 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان و ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر سه‌رۆك جبوری‌ بابه‌تی‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانتار موته‌شه‌ر سامه‌ڕائی خسته‌ ناو خشته‌ی‌ كاره‌كان پاش ته‌واوكردنی‌ دانیشتنه‌كه‌ له‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌.

دواتر بریاردرا یوم یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 7/1/2018 دانیشتنه‌كه‌ ته‌واو بكرێت.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
4/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com