سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی یادی 97ی دامه‌زراندنی سوپای عیراقی پیرۆزبایی له‌رۆڵه‌كانی سوپای وڵات ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5/1/2018 به‌بۆنه‌ی یادی 97ی دامه‌زراندنی سوپای عیراقی پیرۆزبایی له‌رۆڵه‌كانی سوپای وڵات كرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی ” به‌ناوی خۆم و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌رمترین پیرۆزبایی له رۆڵه‌كانی سوپای عیراق و هه‌موو ئه‌فسه‌رو پله‌كان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنیان”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی” بوێری بێ وێنه‌و قوربانیدانی گه‌وره‌ی رۆڵه‌كانی سوپای عیراقی له‌پێناو رزگاركردنی وڵات ومرۆڤ له تیرۆریستان، هه‌میشه وه‌كو مه‌شخه‌ڵێك ده‌مێنێته‌وه بۆ روناككردنی رێگامان له ئێستا‌و و داهاتوودا و هه‌میشه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی مرۆڤایه‌تی و جیهان هه‌مووی شاهیدی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌و وبوێری بێ وێنه‌یه”.
پیرۆزبایی جه‌ژنی دامه‌زراندن له رۆڵه‌كانی سوپای سه‌ربه‌رزی وڵات ده‌كه‌ین، هه‌موو ساڵێكتان هه‌ر خۆشی بێت و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانمان بێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
5/1/2018