سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ 97ی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای عیراقی چه‌پكه‌ گوڵ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری‌ سه‌ربازی‌ وونبوو داده‌نێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/1/2018 به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ 97ی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای عیراقی چه‌پكه‌ گوڵی‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری‌ سه‌ربازی‌ وونبوو دانا.
رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رۆك جبوری‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ به‌رگری‌ وژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌ری‌ سه‌ربازی‌ كرد له‌كاتێكدا كه‌ هێزه‌كانی‌ چه‌كداری‌ وڵات به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌یان له‌سه‌ر رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش تۆماركردووه‌ و داوای‌ له‌خوای‌ گه‌وره‌كرد شه‌هیدانی‌ وڵات كه‌ گیانیان له‌پێناو به‌رگریكردن له‌وڵات به‌خشی‌ به‌به‌هه‌شتی‌ به‌رینی خۆی‌ شادبكات.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
6/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com