شێخ حه‌مودی‌: خۆشحاڵین به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان حكومه‌ت و هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆ و به‌پێی‌ ده‌ستور و كارده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ به‌دواداچوونی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ شاندی حیزبه‌ كوردییه‌كاندا
هومام حه‌مودی‌: به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵی‌ راستكردنه‌وه‌ی‌ رێڕه‌وی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان به‌غداو هه‌رێم و دووپاتیده‌كاته‌وه‌: دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رگای‌ ئاگری‌ دۆزه‌خ له‌سه‌ر عیراق ده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی شێخ هومام حه‌مودی‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/1/2018، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی پارته‌ كوردییه‌كان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ و هه‌رێمدا كرا و حه‌مودی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ گۆڕینی‌ رێڕه‌وی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی‌ هه‌موو گه‌لی‌ عیراق و خۆشحاڵیخۆی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆ و ده‌ستوره‌وه‌.
هه‌روه‌ها جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و شه‌فاف له‌واده‌ی‌ خۆیدا كرده‌وه‌ وگووتی‌:” دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رگای‌ ئاگری‌ دۆزه‌خ له‌سه‌ر عیراق ده‌كاته‌وه‌” هه‌روه‌ها گووتی‌ كه‌ كارده‌كرێت بۆ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ به‌دواداچوونی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان ناوه‌ندو هه‌رێمدا وبه‌پێی‌ میكانیزمه‌ ده‌ستورییه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ میوان هه‌ڵوێسته‌كانی‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ به‌رزنرخاند كه‌ له‌ده‌ره‌نجامدا رێكه‌وتنه‌كانی‌ ئه‌و دواییه‌ی‌ نێوان به‌غداو هه‌رێمی‌ لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دابینكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ هه‌رێم به‌پێی‌ ده‌ستور و له‌ڕێگه‌ی‌ میكانزمی‌ ورد و پاك به‌تایبه‌تی‌ دۆسیه‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com