له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: عیراق له‌دوای نه‌مانی تیرۆر خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ ئاماده ده‌كات تێیدا مافی هه‌موولایه‌ك
ده‌پارێزرێت له‌وانه كه‌مینه‌كان وههموولایهك له‌چوارچێوه‌ی بنه‌مای هاوڵاتیبووندا یه‌كسان ده‌بن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/1/2018 پێشوازی له شاندێكی مه‌سیحیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز برۆنۆ رۆتاریۆ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی عیراق وناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگاكانی یاسادانان و چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ له هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی له‌بواری قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه بۆ راودونانی تاقمه‌كانی تیرۆریستانی داعش.
هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی مه‌سیحیه‌كان له‌عیراق كرا وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه گه‌لی عیراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به مه‌سیحیه‌كانه‌وه دووچاری مه‌ترسی بوونه‌وه به‌هۆی هێرشی تیرۆریستیه‌وه وگووتی كه عیراق له‌دوای نه‌مانی تیرۆر خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ ئاماده ده‌كات تێیدا مافی هه‌موولایه‌ك ده‌پارێزرێت له‌وانه كه‌مینه‌كان وههموولایهك له‌چوارچێوه‌ی بنه‌مای هاوڵاتیبووندا یه‌كسان ده‌بن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاره‌كانی فه‌ره‌نسا له‌پاڵپشتیكردنی عیراق له‌كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ستایشی پاڵپشتیكردنی فه‌ره‌نسای بۆ ئاواره‌كان له‌بواری مرۆیی و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان كرد و هیوای خواست كه فه‌ره‌نسا به‌شداری بكات له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی شاندی میوان پیرۆزبایی جه‌ژنی سوپای عیراقی له جبوری كرد وقوربانی گه‌وره‌ی له پێناو به‌رگریكردن له ئاشتی و ئاسایشی جیهانیدا به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها دووپاتیانكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان خوازیاره چوارچێوه‌ی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ عیراقدا له‌بواری روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و بواره‌كانی ئابوری وبازرگانی و وه‌به‌رهێنان فراوانتر بكات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
6/1/2018