ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ستده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ پێشنیاری‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و دامه‌زراوه‌كانی‌

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7/1/2018 له‌ یه‌كه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی ساڵی‌ چواره‌می‌ یاسادانان، درێژه‌ی‌ به‌دانیشتنی‌ خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 170 په‌رله‌مانتارو ده‌ستیكرد به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ پێشنیاری‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و دامه‌زراوه‌كانی‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه‌ له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای‌ به‌سرا، چه‌ندین تێبینی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ دارایی پێیدراوه‌و ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مان كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌بودجه‌ی‌ گشتیدا گرنگی پێبدرێت، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری‌ موسڵ چه‌ندین داواكاری‌ ئاراسته‌ی‌ جه‌نابی كراوه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ دۆسیه‌ی‌ ده‌ركراوه‌كانی‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و رفێندراوانی‌ ده‌ستی داعش و بێسه‌روشوێنه‌كان له‌كاتی‌ رزگاركردنی‌ شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به‌ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی‌ پێشنیاری‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وپێكهاته‌كانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ یاسایی و داراییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنكه‌ هه‌ڵبگیرێت.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
7/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com