ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر دوو بڕیار ده‌دات و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ چوار یاسا دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7/1/2018 له‌دووه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی ساڵی‌ چواره‌می‌ یاسادانانی خۆیدا به‌ه‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی‌ 195 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر دوو بڕیاری‌ په‌رله‌مانی‌ و كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ چوار یاسا هێنا و ده‌ستیكرد به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌یاسایه‌ك.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ سه‌باره‌ت به‌ قودس.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خۆێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك و تاوتوێكردنی‌ پێشنیاری‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و دامه‌زراوه‌كانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ یاسایی و داراییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر به‌ڕێز جبوری‌ رایگه‌یاند كه‌ بابه‌تی‌ قه‌ناعه‌تكردن یان نه‌كردن به‌وه‌ڵامه‌كانی‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌دانیشتنی‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌خرێته‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ و رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ كاره‌با، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی‌ خشته‌یه‌كی‌ كاتی‌ بۆ هه‌موو داواكارییه‌كانی‌ تری‌ لێپرسینه‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی‌ بڕیار كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ رۆشنبیری‌ و راگه‌یاندنه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌كات ئاسانكاری‌ بكه‌ن بۆ رێوشوێنه‌كانی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ كتێبی عیراقی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك و تاوتوێكردنی‌ پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی‌ یاسای غه‌رامه‌كان كه‌ له‌ یاسای سزاكانی‌ ژماره‌ (111)ی‌ ساڵی‌ 1969 هه‌مواركراو ویاسا تایبه‌ته‌كانی‌ تری‌ ژماره‌ (6)ی‌ ساڵی‌ 2008 هاتووه‌ وله‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی‌ پرۆژه‌ یاسای مافی توركمانه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك هێنا و تاوتوێی‌ پێشنیاری‌ یاسای سامه‌ڕا وه‌كو پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ئیسلامی كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ گه‌شتوگوزاری‌ و شوێنه‌وارو یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رۆشنبیری‌ و راگه‌یاندن پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ رایگه‌یاند كه‌ ویستێك و نیه‌تێك هه‌یه‌ له‌ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی‌ حه‌سانه‌ی‌ یاسایی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ ناویان له‌نووسراوه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ریدا هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پارێزگاری‌ له‌هیچ كه‌سێك ناكات.
دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ به‌یانی‌ 8/1/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
7/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com