ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر سێ بڕیاری‌ په‌رله‌مانی‌ ده‌دات و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یاسایه‌ك دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/1/2018 له‌سێیه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی ساڵی‌ چواره‌می‌ یاساداناندا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی‌ 190 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی‌ له‌سه‌ر سێ بڕیاری‌ په‌رله‌مانی‌ دا و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یاسایه‌ك هێنا وده‌ستیكرد به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای سه‌ندیكای‌ په‌رستاری‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو تێیدا حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وته‌كان له‌پارێزگای‌ به‌سرا به‌هۆی‌ جه‌نگه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ دووچاری‌ بوون.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌كانی‌ تۆزخورماتوو وگێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان به‌زوترین كات وده‌ستنیشانكردنی‌ سه‌رپێچیه‌كان و لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تاوانباران.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ وزه‌و دارایی و یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌ بۆ پابه‌ندكردنی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت له‌ ڕاگرتنی‌ كاری‌ كۆمپانیای‌ كار له‌ كێڵگه‌كانی‌ كه‌ركوك.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاری‌ یاسای سه‌ندیكای‌ په‌رستاری‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ داموده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ و یاسایی و دارایی و ته‌ندروستی‌ وژینگه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگدانی‌ له‌سه‌ر واده‌ی‌ دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو دواخست.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای هه‌مواركردنی‌ سێیه‌می‌ یاسای یه‌كێتی‌ ژووره‌كانی‌ بازرگانی‌ عیراقی ژماره‌ 43 ساڵی‌ 1989 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ داموده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ و ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان و یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.

له‌كۆتاییدا دانیشنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 15/1/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
8/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com