ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی دوویاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وامیدا به‌دانیشتنی دووه‌می ئاسایی ساڵی یاسادانانی چواره‌می خۆی، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 195 په‌رله‌مانتار و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی دوویاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌یكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه یاساكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 ده‌خاته ناو خشته‌ی كاره‌كانیدا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانانی (هه‌ڵوه‌شاو) ژماره 2 ساڵی 2003 كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رپێچیه‌كانی خانووبه‌ره كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
8/1/2018