سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی به‌ڕێز یان كۆبیتش ده‌كات ودووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ عیراق خوازیاره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی‌ گه‌وره‌تر ببینێت بۆ پاڵپشتیكردنی‌ شاره‌ زیانپێگه‌یشتووه‌كان وگێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/1/2018 پێشوازی له‌ نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق به‌ڕێز یان كۆبیتش كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی و ئه‌منی‌ ومرۆیی كرا و به‌ڕێزی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق به‌رده‌وام بێت، به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وگێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان له‌زوترین كاتدا.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ كه‌ عیراق خوازیاره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی‌ گه‌وره‌تر ببینێت بۆ پاڵپشتیكردنی‌ شاره‌ زیانپێگه‌یشتووه‌كان به‌هۆی‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان.
جبوری‌ گووتیشی كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كارده‌كات بۆ هه‌مواركردنی‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو رێوشوێنه‌كانی‌ پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی‌ ده‌ستوری‌ خۆیدا بۆ پاراستنی‌ مافی هه‌موولایه‌ك.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كۆبیتش دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وبه‌هاوكاری‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كار ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ك بۆ ئاواره‌كان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وبه‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
6/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com