له‌ساڵیادی جه‌ژنی پۆلیسی عیراقی‌دا، هومام حه‌مودی: پیاوانی پۆلیس سه‌لماندیان كه ئه‌وان پاڵه‌وانی روبهڕوبوونهوهن و گرنگترین ستوونه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتن
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/1/2018 لهبهیاننامهكی رۆژنامه‌وانیدا پیرۆزبایی یادی 96 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی له پۆلیسی عیراقی كرد.
حه‌مودی له به‌یاننامه‌كه‌یدا پیرۆزبایی له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی پۆلیسی عیراقی كرد به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه وئاماژه‌ی بهسهركهوتنه گه‌وره‌كانی پاڵه‌وانانی وڵات به‌سه‌ر تیرۆردا كرد وگووتی كه پیاوانی پۆلیس هاوبه‌شی سه‌ره‌كین له‌سه‌ركه‌وتندا وسوپاسی قوربانیدانیانی له‌پێناو خاكی وڵات‌دا وروبهڕوبونهوهی تیرۆریستان‌دا كرد.
هه‌روه‌ها حه‌مودی گووتی:” سوپاسی قوربانیدانتان ده‌كه‌ین له‌پێناو بهرگریكردنتان لهبراكانتان له شاره داگیركراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش، به‌ڕاستی ئێوه باشترین نوێنه‌ربوون بۆ پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌مین بوون له جێبه‌جێكردنی یاسا به‌سه‌ر هه‌موواندا وئێوه گرنگترین ستوونی ئاسایش و سه‌قامگیری بوون به‌بێ جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه یان تائیفه یان ره‌گه‌زدا”.
حه‌مودی له‌م بۆنه‌یه‌دا داوایكرد كه :” كاری زیاتر بكرێت بۆ پاراستنی ئاسایش و جێبه‌جێكردنی یاسا و پاراستنی گیانی عیراقیه‌كان و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه پیاوانی پۆلیس خه‌ڵات بكرێن وكاربكات بۆ دابینكردنی خانه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وی بۆ خاوه‌نی قوربانیدان یان كه‌سوكاری شه‌هیدانی پۆلیس ئه‌وانه‌ی كه گیانیان له‌پێناوی وڵات و گه‌لدا به‌خشیووه”.
شێخ هومام حه‌مودی
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران