له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی ئاسایش‌دا له ئێران، هومام حه‌مودی: به‌نه‌وه‌ی ئازادی و به‌رگری سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا و ئه‌مه رێگای ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌مودی، له‌میانه‌ی ووته‌یه‌كیدا له كۆنگره‌ی ئاسایش له‌ته‌هران له‌ژێرناونیشانی (ئاسایشی هه‌رێمی له‌رۆژئاوای ئاسیا: ئالنگارییه‌كان و ئاراسته‌كانی نوێ) وبه به‌شداری زیاتر له 200 كه‌سایه‌تی دیاری جیهان، دووپاتیكرده‌وه كه نه‌وه‌ی ئازادی ئه‌وه‌ی كه روبه‌ڕوی سه‌ددام بووه و نه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری وروبه‌ڕوی سوپای ئه‌مریكابوو و ده‌ریكرد، سه‌ركه‌وتنی ئێستای به‌ده‌ستهێنا وئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌خۆێنی عیراقیه‌كان به‌ده‌سته‌وه‌هات.
هه‌روه‌ها حه‌مودی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌رێگه‌ی هێزێكی عه‌قائیدی له‌نه‌وه‌كانی ئازادی و به‌رهه‌ڵستكاری بوو كه به فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عیه‌ت بوون به ره‌وتێكی میللی خاوه‌ن گیانێكی قوربانیدان و نشتیمانپه‌روه‌ر وخاكپارێز.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه حه‌شدی شه‌عبی به‌یاسا بووه هێزێكی یاسایی له‌چوارچێوه ده‌وڵه‌تدا وئه‌و هێزه به‌دیل نیه بۆ سوپا به‌ڵكو یاریده‌ده‌ر وهاوبه‌شه و دووپاتیكرده‌وه كه سه‌ركه‌وتن به‌خوێنی عیراقیه‌كان به‌ده‌سته‌وه‌هات و رۆڵی پاڵپشتیكه‌ری پسپۆڕانی ئێران و لبنانی و وڵاتانی تر بۆ عیراق به‌رزنرخاند.
له‌كۆتاییدا حه‌مودی گووتی كه تیرۆر هه‌موو ناوچه‌كه ده‌كاته ئامانج و داعش كاتێك له به‌غدا نزیكبووه ئامانجی ئه‌وه‌بوو به‌ره‌و كه‌نداو و مه‌ككه به‌ڕێبكه‌وێت وجه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئاسایشی ناوچه‌كه له‌ڕێگای هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد كه بڕیاری ترامپ سه‌باره‌ت به قودس بووه هۆی یه‌كگرتنی ئومه‌ت له‌رێگه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی جیهانی ئیسلامی‌دا وئه‌وه‌ی سه‌لماند كه موسڵمانان ئومه‌تێكی زیندوون.