سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/1/2018 به‌ئاماده‌بوونی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ و ئارام شێخ محمد جێگرانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌ماندا كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ تاوتوێكردنی‌ بابه‌تی‌ دانانی‌ هه‌ردوو پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان و پارێزگاكان و ده‌ستنیشانكردنی‌ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ناو خشته‌ی‌ كاره‌كانی‌ دانیشتنه‌كانی‌ داهاتووی‌ ئه‌نجومه‌ندا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com