ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/1/2018 له‌چواره‌مین دانیشتنی ئاسایی ساڵی یاسادانانی چواره‌می خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 195 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای هه‌مواركردنی یاسای ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره 21 ی ساڵی 2008 وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ست، تێیدا بڕیاردرا كه بابه‌تی ده‌نگدان له‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ویاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بخرێته ناو خشته‌ی كاره‌كانی یه‌كێك له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه، له‌كاتێكدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی له‌دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت وله دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن سه‌ره‌خۆشی له هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران حه‌بیب ته‌ره‌فی و ئه‌حمه‌د مه‌ساری كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزیان و سوروه‌تی فاتیحه له‌گیانی هه‌ردوو خوالێخۆشبوو و شه‌هیدانی عیراق خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره 21 ی ساڵی 2008 كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و هه‌رێم وپارێزگاكان پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیاریدا ده‌نگدان له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تكردن یان نه‌كردن به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان دوابخات، هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ی به‌سه‌هو له پرۆژه یاسای چاكسازی گیراو زیندانیان كه‌وتبوون كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و ئاسایش وبه‌رگری و مافی مرۆڤ پێشكه‌شكرابوو، به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی ئاماده‌بوونی یاسایی له‌دانیشتنه‌كه‌دا بۆ دانیشتنی به‌یانی دواخست.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رۆشنبیری و راگه‌یاندن پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه 15/1/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
14/1/2018