هومام حه‌مودی‌: خروقاتی بواری‌ ئاسایش وته‌قینه‌وه‌كان په‌یامێكی‌ تیرۆریستانه‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و دروستكردنی‌ بۆشاییه‌كی‌ ده‌ستوری‌

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی‌ چیك …
هومام حه‌مودی‌: خروقاتی بواری‌ ئاسایش وته‌قینه‌وه‌كان په‌یامێكی‌ تیرۆریستانه‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و دروستكردنی‌ بۆشاییه‌كی‌ ده‌ستوری‌
ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/1/2018، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ چیك له‌ عیراق به‌ڕێز یان ڤیجیتاڵ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا حه‌مودی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له‌شاری‌ به‌غدا به‌نامه‌یه‌ك تیرۆریستانه‌ی‌ له‌قه‌ڵه‌مدا كه‌ نیازی‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات و وڵات به‌ره‌و بۆشاییه‌كی‌ ده‌ستوری‌ ومه‌جهول ببات.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی‌ پێیوابوو كه‌ عیراق ئه‌مڕۆ له‌دوای‌ رزگاركردنی‌ شاره‌كانی‌ له‌ داعش وهه‌ره‌سهێنان به‌ هه‌وڵه‌كانی‌ دابه‌شكردنی‌ وڵات له‌باشترین قۆناغدا ده‌ژیت، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بۆچوونی‌ دوژمناندا ناگونجێت هه‌ربۆیه‌ توندوتیژی‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆی‌ ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌دوای‌ قۆناغی ” سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌” دێت وداوایكرد پابه‌ندی‌ به‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانیدا بكرێت وئاماده‌كاری‌ له‌ڕووی‌ “ئاسایش و دادوه‌ریدا” بۆی‌ بكرێت به‌تایبه‌تی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌خشه‌یه‌كی‌ سیاسی نوێ له‌عیراقدا دروست ده‌كات.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ حه‌مودی‌ داوایكرد كه‌ په‌له‌بكرێت له‌ كردنه‌وه‌ی‌ هێلێكی‌ ئاسمانی‌ راسته‌وخۆ له‌نێوان عیراق وچیكدا، بۆ ئاسانكردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ بازرگانی‌ و گه‌شتوگوزاری‌ وئاماژه‌ی‌ به‌گرنگی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئاسۆی‌ هاریكاری‌ له‌بواره‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان و ته‌ندروستی‌ و پیشه‌سازیدا كرد، سه‌ره‌ڕای‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ و حكومی‌ وكاراكردنی‌ لیژنه‌كانی‌ دۆستایه‌تی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ چیك ئاشكرایكرد كه‌ به‌م نزیكانه‌ شاندێكی‌ فه‌رمی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و بریكاری‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ده‌گاته‌ عیراق بۆ هه‌ماهه‌نگی وهاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com