سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ووته‌یه‌كیدا له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ ئیسلامیدا: عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك بۆ پاراستنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 16/1/2018 له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ ئیسلامیدا، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق له‌م رۆژانه‌دا له‌سایه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش ورزگاركردنی‌ خاكه‌كه‌یدا ده‌ژیت وهه‌ستی نشتیمانپه‌روه‌ری‌ له‌لای هاوڵاتیانیدا له‌لووتكه‌دایه‌ و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكی‌ داهاتوودا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ په‌رله‌مانی‌ و ناوخۆیی هه‌مه‌لایه‌ن، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری و ئاواره‌كان وره‌خساندنی‌ بارودۆخی‌ گونجاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ركێكی‌ ئاسان نیه‌ به‌ڵام مه‌حاڵیش نیه‌.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ووته‌كه‌یدا له‌خولی‌ سێزده‌می‌ كۆنگره‌كه‌دا گووتی‌:” هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رده‌وامبوونی‌ پاڵپشتی‌ جیهان بۆ ئێمه‌ له‌جه‌نگی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتناندا كه‌ یه‌كه‌م ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ به‌خشێنه‌ره‌كان كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ داهاتوودا له‌ وڵاتی‌ كوه‌یت ده‌به‌سترێت خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ “.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌:” عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و راوێژكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هه‌موو هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بۆ خولقاندنی‌ قۆناغێكی‌ نوێ و كرانه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو هێزه‌كانی‌ زیندوو و به‌ به‌شداریكردنی‌ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌رێمیه‌كان به‌جۆرێك كه‌ یه‌كگرتوویی وسه‌قامگیری و سه‌لامه‌تی وڵاتان بپارێزێت”.
جبوری‌ داوای له‌ هه‌موولایه‌ك كرد كه‌ گفتوگۆ وئاشتبوونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌موو مه‌زهه‌ب وره‌وت لایه‌نه‌كان بگرنه‌به‌ر، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و ناكۆكیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی‌ پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ ویه‌كگرتوویی نشتیمانی وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌، ئاماژه‌شی به‌ گرنگی‌ پاراستنی‌ مۆركی‌ عه‌ره‌بی وئیسلامی و مه‌سیحی شاری‌ قودس و پاراستنی‌ حورمه‌تی‌ مزگه‌وتی‌ ئه‌قسای‌ پیرۆز وهه‌موو پیرۆزییه‌كانی‌ ئیسلامی كرد.
له‌كۆتاییدا دكتۆر جبوری‌ پاڵپشتی‌ عیراقی بۆ هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی‌ جددی بۆ په‌ره‌پێدانی‌ كاری‌ ئیسلامی هاوبه‌ش له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی‌ رێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئیسلامی كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆڵێكی‌ كاراو كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی‌ ببینێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com