سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ و بواره‌كانی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عوممانیدا تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/1/2018 له‌په‌راوێزی‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ رێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئیسلامیدا له‌شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران، چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عوممان به‌ڕێز خالید بن هیلال مه‌عولی‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی‌ په‌رله‌مانیداو كردنه‌وه‌ی‌ بواری‌ نوێ له‌هاریكاری‌ وخزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ و خواستی‌ هه‌ردوو گه‌ل كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عه‌ره‌بی و هه‌رێمی‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ تێڕوانینێكی‌ هاوبه‌ش كرا بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئالنگاری و قه‌یرانه‌كان وگرتنه‌به‌ری‌ زمانی‌ گفتوگۆی‌ راسته‌قینه‌ و جددی بۆ گه‌یشتن به‌لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتن له‌نێوان وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌دا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com