سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌بواره‌كانی‌ ئابوری‌ وگه‌شه‌پێدان وكاراكردنی‌ بازرگانی‌ وئاڵوگۆڕكردنی‌ پسپۆڕی‌ و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌بواره‌كانی‌ ئابوری‌ وگه‌شه‌پێدان وكاراكردنی‌ بازرگانی‌ وئاڵوگۆڕكردنی‌ پسپۆڕی‌ و به‌رژه‌وه‌ندی هابه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/1/2018 له‌په‌راوێزی‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ رێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئیسلامیدا له‌شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران، چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا به‌ڕێز ئیسماعیل قه‌هره‌مان‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی وئاسایشی ناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی‌ په‌رله‌مانیداو هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئالنگارییه‌كانی‌ ئه‌منی‌ و قه‌لاچۆكردن و سنورداركردنی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر كراو هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان و به‌هێزكردنی‌ بنه‌ماكانی‌ سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی‌ لایه‌نی‌ ئابوری‌ و گه‌شه‌پێدان و بازرگانی‌ وئاڵوگۆڕكردنی‌ پسپۆڕی و شاره‌زاییه‌تیه‌كان وبه‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی دراوسێتی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا دیارترین خاڵه‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ ئیسلامی و داواكارییه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق بۆ هه‌موو وڵاته‌ به‌شداربووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كاراكردنی‌ گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئالنگارییه‌كان تاوتوێكرا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com