جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌حره‌ین ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/1/2018 پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌حره‌ین وشاندی یاوه‌ری له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرد.
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌خێرهاتنی شاندی به‌حره‌ینی كرد وهیوای سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ خواست.
دواتر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا و هه‌ماهه‌نگی له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرا به‌تایبه‌تی له‌بواری هاریكاری په‌رله‌مانیدا به‌جۆرێك كه په‌ره به كاری یاسادانان له‌هه‌ردوو وڵات‌دا بدات.