سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: عیراق هه‌نگاو ده‌نێته‌ قۆناغێكی‌ گرنگداو پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌كار بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف وسه‌ركه‌وتوو به‌به‌شداری هه‌موولایه‌ك به‌بێ‌ جیاوازی‌

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ نێردراوی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بۆ كاروباری‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌…
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: عیراق هه‌نگاو ده‌نێته‌ قۆناغێكی‌ گرنگداو پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌كار بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف وسه‌ركه‌وتوو به‌به‌شداری هه‌موولایه‌ك به‌بێ‌ جیاوازی‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشوازی له‌ نێردراوی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بۆ كاروباری‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ڕێز برێت ماككۆرك و شاندی یاوه‌ری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا دیارترین پێشهاته‌كانی‌ سیاسی و ئاسایش له‌عیراق وناوچه‌كه‌ وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر خرانه‌ به‌رباس وگفتوگۆ، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆسیه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی‌ كرده‌وه‌كانی‌ ریكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق هه‌نگاو ده‌نێته‌ قۆناغێكی‌ گرنگداو پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌كار بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف وسه‌ركه‌وتوو به‌به‌شداری هه‌موولایه‌ك به‌بێ‌ جیاوازی‌ ودابینكردنی‌ هه‌موو پێداویستیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.
هه‌روه‌ها گووتی‌:” یه‌كێك له‌ ئالنگارییه‌كان كه‌ جێگای‌ سه‌رنجی‌ ئێمه‌یه‌، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانپێگه‌یشتووه‌كانه‌ به‌هۆی‌ تیرۆر كه‌ پێویستی‌ به‌پاڵپشتی‌ وهاوكاری‌ هه‌رێمی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌كان و گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ زێدی‌ خۆیان”.
هه‌روه‌ها جبوری‌ داوای‌ له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد به‌شداری‌ له‌كۆنگره‌ی‌ به‌خشێنه‌ره‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق له‌ كوه‌یت بكه‌ن وله‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ڵوێستی‌ ئه‌مریكای‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ماككۆرك پاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ عیراق له‌ جه‌نگی دژی‌ تیرۆر دووپاتكرده‌وه‌ و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ ئاسایش و ئابوریدا.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
17/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com