سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: پێویسته‌ گه‌نجان رۆڵی‌ خۆیان ببینن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ رۆشنبیری‌ ئاشتی‌ وبرایه‌تی‌ له‌نێوان خه‌ڵكدا و كاربكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی‌ ڕق و كینه‌ ودروستكردنی‌ ژیانێكی‌ مرۆڤایه‌تی‌ شایسته‌ بۆ گه‌لی‌ عیراق

له‌میانه‌ی‌ چاودیرێكردنیدا بۆ كۆنگره‌ی‌ سێیه‌می‌ به‌رنامه‌ی‌ نشتیمانی‌ بۆ پاراستنی‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌…
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌: پێویسته‌ گه‌نجان رۆڵی‌ خۆیان ببینن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ رۆشنبیری‌ ئاشتی‌ وبرایه‌تی‌ له‌نێوان خه‌ڵكدا و كاربكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی‌ ڕق و كینه‌ ودروستكردنی‌ ژیانێكی‌ مرۆڤایه‌تی‌ شایسته‌ بۆ گه‌لی‌ عیراق
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پاراستنی‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ له‌و كاته‌ سه‌خته‌دا كه‌ دیارده‌ی‌ تیرۆر په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌، پێویستیه‌كی‌ حه‌تمیه‌ بۆ پاراستنی‌ ئاسایش و سه‌لامه‌تی‌ گه‌لی‌ عیراق و گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ له‌میانه‌ی‌ چاودیرێكردنیدا بۆ كۆنگره‌ی‌ سێیه‌می‌ به‌رنامه‌ی‌ نشتیمانی‌ بۆ پاراستنی‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ هۆزه‌كانی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌سترابوو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پاڵپشتیكردنی‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایشی وڵات وهاوكاریكردنی‌ بۆ پاراستنی‌ هاوڵاتیان كارێكی‌ پێویسته‌ بۆ ره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌ت بۆ گه‌شه‌كردنی‌ به‌هاكانی‌ هاوڵاتیبوون و پێكه‌وه‌ژیان له‌چوارچێوه‌ی‌ دیموكراتیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسادا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داوایكرد گه‌نجان رۆڵی‌ خۆیان ببینن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ رۆشنبیری‌ ئاشتی‌ وبرایه‌تی‌ له‌نێوان خه‌ڵكدا و كاربكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی‌ ڕق و كینه‌ ودروستكردنی‌ ژیانێكی‌ مرۆڤایه‌تی‌ شایسته‌ بۆ گه‌لی‌ عیراق ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ لێبورده‌یی وگفتوگۆ و به‌هێزكردنی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ئاین و كه‌لتوره‌كاندا یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین خاڵه‌كانی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر و ووشككردنی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ به‌هێزكردنی‌ ئه‌و ده‌رده‌.
سه‌باره‌ت به‌ روداوه‌كانی‌ تۆزخورماتوو جبوری‌ گووتی‌:” هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت هه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵده‌دات ئێمه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ قۆناغی شڵه‌ژاوی‌ و تێكدانی‌ ئارامی‌ هاوڵاتیان و هه‌وڵده‌دات پێكه‌وه‌ژیان تێكبدات وپێویسته‌ روبه‌ڕوی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانه‌ ببینه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنین و ده‌ستور ببێته‌ بنه‌مای‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌” ئه‌ركی‌ كه‌سایه‌تی‌ و ده‌زگاكانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ بوێرانه‌ كار بكه‌ن بۆ دیاریكردنی‌ خیتابی ئاینی‌ و زاڵكردنی‌ بیری‌ مامناوه‌ند وره‌چاوكردنی‌ بارودۆخ و پێداویستیه‌كانی‌ خه‌ڵك و پێویستیه‌كانی‌ سه‌رده‌م” وگووتی‌ ” عیراق ده‌وڵه‌تێكه‌ ده‌ستوره‌كه‌ی‌ رێز له‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین وئازادی‌ ئه‌نجامدانی‌ رێوڕه‌سمی‌ ئاینی‌ ده‌گرێت”.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان داوایكرد كه‌ رێكه‌وتنێكی‌ هه‌رێمی‌ هه‌بێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئالنگارییه‌كانی‌ به‌رده‌م گه‌لانی ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش و دامه‌زراندنی‌ قۆناغێكی‌ نوێ كه‌ ئه‌ویش قۆناغی ئاشتبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
18/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com