سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان په‌رله‌مان وبه‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 18/1/2018 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان وكۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌ماندا به‌ست.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ خاڵه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان كرده‌وه و گووتی ” ئێمه له‌به‌رده‌م به‌رپسیارێتی گه‌وره‌داین و پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێكبكه‌ون و به‌ربه‌سته‌كان لابه‌رن كه گرنگترینیان واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه”.
هه‌روه‌ها جبوری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ” هیچ رێگای ترمان له‌به‌رده‌مدا نیه ته‌نها گفتوگۆیه‌كی ئارام نه‌بێت وبه‌تێڕوانینێكی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌یاسا گرنگه‌كان كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ده‌كات” و دووپاتیكرده‌وه ” په‌رله‌مان گرنگی به‌هه‌موو بۆچوونه‌كان ده‌دات وبه‌پێی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوری ویاساییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونانه ده‌كات”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
18/1/2018