ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنێك ده‌به‌ستێت بۆ تاوتوێكردنی‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/1/2018 له‌شه‌شه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی خۆی‌ له‌ وه‌رزی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ چواره‌می یاساداناندا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی‌ 229 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كرد.
.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی‌ داواكاری‌ په‌رله‌مانتار محمد ناجی، داوای‌ له‌ ئه‌مینداریه‌تی گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و لیژنه‌ی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ په‌رله‌مان كرد شاندێك بنێرن بۆ لای ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی‌ له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی‌ سه‌وزدا خۆپێشاندانیان كردووه‌ و داواكارییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنی‌ پله‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێتی‌ له‌ بودجه‌ی‌ گشتیدا وه‌ربگرن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مانتار حاكم زاملی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ فراكسیۆنی‌ ئه‌حرار رێز له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێت و داوایكرد كه‌ پێداچوونه‌وه‌ بكرێت بۆ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ له‌دانیشتنی‌ رابردوودا به‌رامبه‌ر هه‌ردوو په‌رله‌مانتار عه‌واد عه‌وادی‌ و ریاز غالی گیرابوونه‌ به‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌یكرد كه‌ ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ ئه‌حرار ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن گرنگی‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ ده‌دات و له‌هه‌ه‌مان كاتیشدا ده‌كرێت ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ پێداچوونه‌وه‌ بۆ رێوشوێنه‌كان بكات.
سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، سه‌رۆك جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ 3 رێگا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا هه‌یه‌ ئه‌ویش بریتین له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان یان خستنه‌ڕوی‌ واده‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ یانیش په‌سه‌ندكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی‌ ئاماژه‌یكرد كه‌ داوای‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ دادگای‌ فیدرالی‌ كردووه‌ و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر رێزگرتن له‌ واده‌ ده‌ستورییه‌كان كرده‌وه‌ وئاماژه‌یكرد كه‌ ناكۆكیه‌كه‌ ناكۆكیه‌كی‌ ده‌ستوری‌ نه‌ك سیاسی.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رایگه‌یاند كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، به‌یانی‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌هۆڵی‌ ده‌ستوریدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌به‌ستێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێكی‌ په‌سه‌ندكراو له‌مباره‌وه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ به‌ستنی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تر كرد به‌یانی‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ و داموده‌زگاكانی‌ ئاسایش و لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ئاسایش بۆ تاوتوێكردنی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و خروقاته‌كانی‌ ئه‌و دواییه‌.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 22/1/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
20/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com