سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێویستیه‌كانی‌ قۆناغی داهاتوو وكاركردنی‌ هاوبه‌ش بۆ راستكردنه‌وی‌ رێڕه‌وی‌ سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ حیكمه‌دا تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 19/1/2018 پێشوازی‌ له‌ به‌ڕێز عه‌ممار حه‌كیم كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی وپێشهاته‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ هه‌رێمی‌ وپێویستیه‌كانی‌ قۆناغی داهاتوو و كاری‌ هاوبه‌ش بۆ راستكردنه‌وه‌ی‌ رێڕه‌وی‌ سیاسی و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی له‌وڵاتدا كرا.

هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ی‌ سیاسی و چۆنیه‌تی‌ به‌رده‌امیدان به‌ گفتوگۆكان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ عیراق بۆ دیاریكردنی‌ وێنه‌ی‌ قۆناغی داهاتوو خرایه‌ڕوو.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

19/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com