هومام حه‌مودی: كارگه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته ئاستی قازانج كردن و داوا له راگه‌یاندن ده‌كه‌م پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان
له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پێشانگای پیشه‌سازییه‌كانی عیراقی…
هومام حه‌مودی: كارگه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته ئاستی قازانج كردن و داوا له راگه‌یاندن ده‌كه‌م پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/1/2018 سه‌ردانی پێشانگای پیشه‌سازی نشتیمانی له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرد.
حه‌مودی هۆشداریدا له‌وه‌ستانی هه‌ندێك كارگه‌ی عیراقی ئه‌گه‌ر هاتوو كار به نرخی نوێی سووته‌مه‌نی و كاره‌با بكرێت به‌هۆی زیادبوونی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و داوای له حكومه‌ت كرد سوود له ئه‌زموونی هه‌ندێك وڵاتی دراوسێ وه‌ربگرێت له‌بواری میكانیزمی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی.
هه‌روه‌ها حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه به‌شێك له كارگه‌كانمان به‌هۆی پێشكه‌وتنی به‌رنامه‌كانی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی، گه‌یشتوونه‌ته ئاستی قازانج كردن به‌ڵام هێشتا ئه‌و بابه‌ته نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی خواست و داوای له راگه‌یاندن كرد پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و گووتی كه رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌نا ده‌به‌ن بۆ هاورده‌كردن كاڵاكان.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و شاره‌وانیه‌كان و ئه‌مانه‌ی به‌غدا كرد كه به‌رهه‌می نشتیمانی بكڕن، هه‌روه‌ها داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌به‌سته‌و هیوای خواست كه كارگه‌كانی عیراقی رۆڵیان هه‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كاندا.
له‌كۆتاییدا حه‌مودی رۆڵی لیژنه‌ی ئابوری به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ كڕینی به‌رهه‌می نشتیمانی به‌رزنرخاند و دووپاتیكرده‌وه” ئیتر با به‌س بێت پاره‌ی ئێمه بچێته ده‌ره‌وه به‌ناوی هاورده‌كردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێمه شایسته‌ی پاره‌كه‌یه و خاوه‌نی شاره‌زایی و ئیراده‌ی نشتیمانی خۆیه‌تی”.