جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دۆسیه‌ی‌ ئه‌منی‌ وكاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ هه‌ردو وه‌زیری ناوخۆ و بەرگری تاوتوێكرد

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/1/2018 پێشوازی له‌ به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری‌ ناوخۆ وبه‌ڕێز عیرفان حه‌یالی‌ وه‌زیری به‌رگری كرد.

له‌و دیداره‌دا تاوتوێی كۆتا پێشهاته‌كانی‌ دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازی و میكانیزمه‌كانی‌ به‌هێزكردنی متمانه‌ی‌ هاوڵاتیان به‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌منی به‌مه‌به‌ستی‌ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كان كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێزانینی خۆی‌ بۆ هه‌وڵه‌كانی هه‌ردو وه‌زیر به‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌قامگیركردنیی دۆخی ئه‌منی هه‌موو پارێزگاكان ده‌ربڕی.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com