سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی به‌ریتانیا: په‌رله‌مان كارده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌رێگه‌ی هاندانی فراكسیۆنه سیاسیه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/1/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق به‌ڕێز جۆن ویلكس كرد.
لهدیدراهكهدا تاوتوێی دیارترین پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق وناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو وپاڵپشتی و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان له‌ده‌ستی تیرۆریستان كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه په‌رله‌مان كارده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌رێگه‌ی هاندانی فراكسیۆنه سیاسیه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و گووتی:” هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رپسیارێتی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراتی له وڵات‌دا ده‌گرنه ئه‌ستۆ بۆیه پێویسته هه‌موو پێداویستی و بارودۆخه‌كه بره‌خسێنن بۆ به‌شداریپێكردنی هه‌موولایه‌ك به‌بێ جیاوازی”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌یكرد به‌گرنگی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عیراق له دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره وێرانبووه‌كان به‌هۆی تیرۆره‌وه، هه‌روه‌ها كاركردنی به‌رده‌وام و بێ وه‌ستان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و دووپاتیكرده‌وه كه عیراق چاوی لێیه وڵاتانی دۆست وله‌وانه به‌ریتانیا به‌شدارییه‌كی فراوان له كۆنگره‌ی به‌خشێنه‌ره‌كان له كوه‌یت بكه‌ن، كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌كان و ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا به‌هێز ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆڵی به‌ریتانیای له پاڵپشتیكردنی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی به‌ریتانیا پاڵپتشی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له به‌هێزكردن و پاڵپشتیكردنی دیموكراتیه‌ت له وڵات‌دا به‌رزنرخاند.