سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ خروقاتی‌ ئه‌و دواییه‌ نابێت كاریگه‌ری‌ بكاته‌ سه‌ر ده‌ستكه‌وتی‌ ئه‌منی‌ وپێویسته‌ رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ تووندتر بگیرێته‌به‌ر

له‌میانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی كردنی‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش وبه‌رگریدا..
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ خروقاتی‌ ئه‌و دواییه‌ نابێت كاریگه‌ری‌ بكاته‌ سه‌ر ده‌ستكه‌وتی‌ ئه‌منی‌ وپێویسته‌ رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ تووندتر بگیرێته‌به‌ر
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/1/2018 سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ هه‌ردوو وه‌زیری‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ كرد.
جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ تیرۆر زۆر شێوازی‌ هه‌یه‌ بۆ تێكدانی‌ ره‌وشی‌ ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عیراقی و گووتی‌:” پێویسته‌ پارێزگاری‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش بكه‌ین، پاش قوربانیدانی گه‌وره‌ی‌ له‌پێناو پاراستنی‌ ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عیراق”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن رونیكرده‌وه‌ كه‌ خروقاتی‌ ئه‌و دواییه‌ نابێت كاریگه‌ری‌ بكاته‌ سه‌ر ده‌ستكه‌وتی‌ ئه‌منی‌ له‌به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر وپێویسته‌ له‌قۆناغی داهاتوودا رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ تووندتر بگیرێته‌به‌رو ده‌رفه‌ت به‌ تیرۆر نه‌درێت كه‌ سه‌قامگیری‌ وڵات تێكبدات.

جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ وڵات هه‌نگاوده‌نێته‌ ناو قۆناغێكی‌ نوێدا كه‌ تێیدا سه‌قامگیری ئاسایش و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رپاده‌بێت به‌تایبه‌تی‌ له‌سایه‌ی‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا بۆ سه‌نگه‌رگرتنی‌ تائیفه‌گه‌ری‌ كه‌ دووره‌ له‌كه‌لتوری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی‌.
له‌كۆتاییدا جبوری‌ ئاماژه‌یكرد كه‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو پێویستی‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو هه‌یه‌ بۆ پێشوازیكردنی‌ ئه‌و جۆره‌ ئالنگارییه‌ كه‌ده‌توانین به‌هاوكاری‌ هه‌موولایه‌ك تێیپه‌ڕێنین.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
21/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com