سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا دووپاتیده‌كاته‌وه كه پێویسته هه‌موو پێداویستیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێی واده‌ی ده‌ستوری خۆیدا دابین بكرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/1/2018 سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی سیاسی‌دا كرد، تێیدا تاوتوێی به‌ربه‌سته‌كانی له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه په‌رله‌مان پابه‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنێكی كۆتایی له‌دانیشتنی داهاتوودا و گووتی:” بڕیاری دادگای فیدرالی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا، كۆتایی به مشتومڕه‌كانی سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هێنا “.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد كه به‌رپسیارێتی بگرنه‌ئه‌ستۆ و رێكبكه‌ون له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسا گرنگه‌كان له‌وانه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و بودجه‌ی گشتی و گووتی:” پێویسته هه‌موو پێداویستیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێی واده‌ی ده‌ستوری خۆیدا دابین بكرێت”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له حكومه‌ت كرد به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دابینكردنی ره‌وشێكی گونجاو بۆ به‌شداریكردنی هه‌موولایه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
21/1/2018