سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ به‌وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ده‌كه‌وێت وتاوتوێی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش بۆ پاراستنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/1/2018 پێشوازی‌ له‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا به‌ڕێز مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی وپێشهاته‌كانی‌ روداوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش بۆ پاراستنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌ ورێگه‌گرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان كرا.

هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ به‌رزكردنی‌ ئاستی‌ هاریكاری‌ ئابوری‌ وئاڵوگۆڕكردنی‌ بازرگانی‌ وپه‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هاوبه‌ش وخزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لانی‌ هه‌ردوو وڵات كرا.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق

21/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com