سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: په‌رله‌مان له‌رێگه‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسا تایبه‌ته‌كان به‌ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیانی عیراقی به‌بێ‌ جیاوازی‌ كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌وڵاتدا

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ بریكاری‌ وه‌زیری‌ راگه‌یاندنی‌ كوه‌یت و شاندی یاوه‌ری‌..
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: په‌رله‌مان له‌رێگه‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسا تایبه‌ته‌كان به‌ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیانی عیراقی به‌بێ‌ جیاوازی‌ كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌وڵاتدا
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/1/2018 له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ راگه‌یاندنی‌ كوه‌یتی كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رپرس و سه‌رۆك ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ كوه‌یتی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ و چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ كۆنگره‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق كه‌ له‌م نزیكانه‌ له‌ كوه‌یت ده‌به‌سترێت و هه‌وڵه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی‌ سه‌قامگیری‌ له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان تاوتوێكرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق پێویستی‌ به‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ وعه‌ره‌بی هه‌یه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كانی‌ و گووتی‌ كه‌ په‌رله‌مان له‌رێگه‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسا تایبه‌ته‌كان به‌ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیانی عیراقی به‌بێ‌ جیاوازی‌ كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌وڵاتدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ له‌سه‌ر رۆڵی‌ راگه‌یاندن له‌قۆناغی داهاتوودا له‌ هۆشیاركردنی‌ كۆمه‌ڵگاكان كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ كۆمه‌ڵگای‌ عه‌ره‌بی وئاراسته‌كردنی‌ رای گشتی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئیجابی له‌ڕێگه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ حه‌قیقه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ بێلایه‌ن و پیشه‌یی.
هه‌روه‌ها گووتی‌:” راگه‌یاندنی‌ عه‌ره‌بی و ناوخۆیی به‌رپسیارێتی‌ هۆشیاركردنی‌ هاوڵاتی‌ عه‌ره‌بی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بیرۆكه‌ی‌ لێبورده‌یی و نه‌هێشتنی‌ بیرۆكه‌ی‌ توندڕه‌وی‌ وپاراستنی‌ سه‌قامگیری وئاسایشی ناوچه‌كه‌”، له‌هه‌مان كاتیشدا جبوری‌ رۆڵی‌ وڵاتی‌ كوه‌یتی‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراقدا به‌رزنرخاند به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ نێرده‌ دبلۆماسیه‌كه‌ی‌ وئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ به‌خشێنه‌ره‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی میوان سوپاسی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كرد بۆ پێشوازییه‌ گه‌رمه‌كه‌ی‌ و رۆڵی‌ به‌ڕێزیان له‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری وچه‌سپاندنی‌ چه‌مكی هاوڵاتیبوون و دیموكراتیه‌ت به‌رزنرخاند.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
21/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com