سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ساڵیادی‌ رۆژی‌ دادوه‌ری‌ عیراقی له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018 له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ساڵیادی‌ رۆژی‌ دادوه‌ری‌ عیراقی له‌ ده‌زگای‌ دادوه‌ری‌ وڵات پیرۆزكرد.
سه‌رۆك جبوری‌ له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا گووتی‌:” گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ دادوه‌ری‌ عیراقی، ئه‌و ده‌زگایه‌ی‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكاندا به‌هاو بنه‌ماكانی‌ دادوه‌ری‌ و یه‌كسانی‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراقدا چه‌سپاندو سه‌قامگیری وڵاتی‌ پاراست”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” رۆڵی‌ پیاوانی‌ دادوه‌ری‌ به‌رده‌وام جێكه‌ی‌ دڵنه‌وایی و پاڵپشتیكه‌ربوو بۆ هه‌موو ده‌زگاكانی‌ عیراقی وبه‌رپسیارێتی‌ پاراستنی‌ ده‌ستپاكی‌ و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری‌ عیراقی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ هه‌موومان، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی‌ خۆ دوورگرتن له‌ناكۆكیه‌ سیاسیه‌كان”.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
24/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com