سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: توانیمان بنه‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی داموده‌زگاكانی ده‌ستوری دابنێین كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن
له‌میانه‌ی چاودێریكردنیدا بۆ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ حهوكهمهو فیدرالیه‌تدا..
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: توانیمان بنه‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی داموده‌زگاكانی ده‌ستوری دابنێین كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018 دووپاتیكرده‌وه كه عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و ئالنگاریانه‌ی كه له ساڵی 2003ه‌وه روبه‌ڕوی بوونه‌ته‌وه، توانی ئه‌زموونێكی پێشكه‌وتوو دامه‌زرێنێت، كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن ودادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌یه‌كتر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن وپێكه‌وه روبه‌ڕوی ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م هاوڵاتی و وڵات ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌كه‌دا گووتی:” توانیمان بنه‌ماكانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی داموده‌زگاكانی ده‌ستوری دابنێین وبهبڕوای ئێمه ئه‌وه‌یان باشترین چوارچێوه‌یه بۆ نه‌هێشتنی هه‌وڵه‌كانی دابه‌شكردنی عیراق و په‌رته‌وازه‌كردنی گه‌له‌كه‌ی”.
سه‌باره‌ت به فیدراڵیه‌ت به‌ڕێزی گووتی:” كارمان كردووه بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی سیستمی فیدرالی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ببێته هۆی داهێنان و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردن له‌هه‌موو پارێزگاكانی عیراق، هه‌روه‌ها ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی فراوان بۆ گه‌له‌كه‌مان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری شار‌و پارێزگاكانی خۆی دور له بهرهبهستهكانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی”. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد كه سیستمی فیدرالی ته‌نها به‌یاسا و نیه‌تی پاك دروست نابێت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كادر‌و میلاك وفه‌رمانبه‌رانه دروست ده‌بێت كه بڕوایان بهسیسیتمهكه هه‌یه و كارده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی.
جبوری دووپاتیشیكرده‌وه كه پێویسته سیستمی فیدرالی له‌ڕێگه‌ی یاساكانه‌وه به‌هێز بكرێت و خاڵه لاوازه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته چاودێری میللی له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یان سه‌ندیكا تایبه‌ته‌كان و راگه‌یاندنی بنیاتنه‌ردا ببنه هۆی سه‌رخستنی ئه‌زموونه‌كه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
24/1/2018