سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا گرنگی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان عیراق و ئه‌مریكا له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆردا دووپاتده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/1/2018 پێشوازی‌ له‌ جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێز جۆن سێلڤان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان عیراق و ئه‌مریكا له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر و په‌ره‌پێدانی‌ هاریكاری‌ ئابوری‌ و بازرگانی‌ و گه‌شه‌پێداندا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عیراق و چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكی‌ ناوخۆیی له‌رێگه‌ی‌ گفتوگۆی‌ جددی وبه‌ به‌شداری‌ هه‌موولایه‌ك كراو جه‌خت له‌سه‌ر ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ وبه‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ بنیاتنانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ره‌چاوكردنی‌ مافی‌ هاوڵاتیان و گرنگیدان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان وچه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی كرا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دۆسیه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان و رۆڵی‌ عیراق له‌ دارشتنی‌ نه‌خشه‌ی‌ سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ كرا.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
28/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com