سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر و تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستا پارێزگاری له یه‌كگرتوویی ئێمه ده‌كات
له‌میانه‌ی چاودێریكردنیدا بۆ رۆژی جیهانی ئاینه‌كان…
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر و تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستا پارێزگاری له یه‌كگرتوویی ئێمه ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/1/2018 له‌میانه‌ی چاودێریكردنیدا بۆ رۆژی جیهانی ئاینه‌كان كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كۆشكی كۆنگره‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌سترابوو، دووپاتیكرده‌وه كه مه‌ترسی ئالنگاریه‌كانی قۆناغی داهاتوو كه‌متر نیه له ئالنگاریه‌كانی قۆناغی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له گه‌ڵ تیرۆردا كه ئه‌ویش ئالنگاریه‌كانی پاراستنی جۆراجۆری و پێكه‌وه‌ژیانه، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه بۆ قۆناغێكی نوێ له ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیان گه‌وره‌ترین به‌ڵگه ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی ویه‌كده‌نگیمان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” پێویستیمان به پلانێكی واقیعی هه‌یه كه هه‌موو ئالنگاریه‌كان له‌خۆ بگرێت و كار بكات بۆ گه‌یشتن به ئامانج دور له دروشمه بریقه‌داره‌كان وده‌ست بكرێت به رێوشوێنی كرداری له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی وله‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوری وڵات‌دا”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواشیكرد كه پاڵپشتی گفتوگۆ بكرێت له‌رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی زانیاری ئاڵوگۆڕكراو له‌نێوان شوێنكه‌وتووانی ئاینه‌كان وگووتی كه پێویسته له‌مبواره‌دا هه‌ندێك رێوشوێنی كرداری ئه‌نجام بدرێت وه‌كو دامه‌زراندنی ده‌زگای فیكری هاوبه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختی له‌سه‌ر تاوتوێكردنی بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ورۆشنبیری كرده‌وه بۆ دروستكردنی نزیكبوونه‌وه‌و هاوكاری پێویست و گووتی:” پێویسته ئافره‌ت رۆڵی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت بۆ هه‌وڵدان له‌تێگه‌یشتنی ئه‌خلاقیاتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی كه هه‌ندێك جار تێڕوانینی هه‌ڵه له‌سه‌ری دروست ده‌بێت به‌هۆی هه‌ڵوێستی پێشوه‌خته یان به‌هۆی نه‌زانینی به‌رامبه‌ره‌وه”.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا جبوری گووتی:” ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئاین به نوێخوازییه‌وه ئه‌نجام بدرێت له‌رێگه‌ی تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی هاریكاری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه هه‌میشه‌ییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئاشتی و لێكتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
29/1/2013