ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ده‌نگ له‌سه‌ر زیادكردنی غه‌رامه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران له‌دانیشتنه‌كاندا ده‌دات و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/1/2018 له هه‌شته‌مین دانیشتنی ئاسایی وه‌رزی یاسادانانی دووه‌می ساڵی یاسادانانی چواره‌می خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 166، ده‌نگ له‌سه‌ر دوو بڕیاری په‌رله‌مانی ده‌دات و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی چوار یاسا دێنێت له‌وانه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكرابوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌كاركردنی بانقه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن بڕیاری زیادكردنی غه‌رامه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا بۆ بڕی یه‌ك ملیۆن دینار په‌سه‌ندكرد.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو میوانداری به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدرالی.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای تۆماركردنی خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كان له رۆڵه‌كانی عیراق (سه‌حوه‌كان) له لیستی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای په‌یمانگای ئیداره‌ی وه‌رزشی كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش و یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك وتاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان (هه‌ڵوه‌شاو) ژماره 2 ساڵی 2003 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی لاوان و وه‌رزش و یاسایی و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه پێشكه‌شكرابوو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی فیدرالی ساڵی 2018 ته‌واوكرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 31/1/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
29/1/2018