سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندی یه‌كێتیه پیشه‌ییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان وسوودوه‌رگرتن له‌تواناكانی ئه‌و كه‌رته بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/1/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی یه‌كێتیه پیشه‌ییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عه‌لی فاخیر سه‌نافی سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا كاره‌كانی یه‌كێتیه پیشه‌ییه‌كان له‌عیراق وكێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانیان و چۆنیه‌تی به‌رزكردنی ئاستی و باشكردنی بارودۆخیان له‌رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كانیان خرانه به‌رباس وگفتوگۆ.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته گرنگیه‌كی زۆر به كه‌رته‌كانی تایبه‌ت بدرێت و پاڵپشتی پێویست بكرێت بۆ په‌ره‌پێدانی بارودۆخی وه‌به‌رهێنان وسوود له تواناكانی وه‌ربگیرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان.
جبوری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا داوایكرد كه به‌شداری به كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت له پرۆسه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێگه‌یشتووه‌كانداو ده‌رفه‌تی بۆ بره‌خسێندرێت بۆ كاركردن و دابینكردنی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ لاوان و خاوه‌ن تواناكان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان ستایشی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ ئاسانكردنی كاره‌كانی كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
30/1/2018