سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێویسته هه‌موو بارودۆخ وپێداویستیه‌كان بۆ به‌شداریكردنی ئاواره‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان وچه‌سپاندنی پرۆسه‌ی دیموكراتی له‌وڵاتدا دابین بكرێن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/1/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كرا و تیشك خرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و رێوشوێنه‌كانی له‌بواری ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداریكردنی ئاواره‌كان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا.
سه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری كۆمسیۆن كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی دارایی و ئیدارییه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مان له‌رێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی‌دا، كارده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تی بودجه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیه له‌به‌رده‌م ته‌واوكردنی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا.
هه‌روه‌ها گووتی:” پێویسته هه‌موو بارودۆخ و پێداویستیه‌كان بڕه‌خسێندرێت بۆ به‌شداریكردنی ئاواره‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانداو به‌شداریكردن له چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی دیموكراتی له وڵات‌دا” و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌ركی حكومه‌ته هه‌موو پێداویستیه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا دابین بكات، هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌ت كار بكات بۆ به‌شداریكردنی هه‌موو عیراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن رۆڵی سه‌رۆك جبوری له ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان و ئاسانكردنی كاری كۆمسیۆن به‌رزنرخاند.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
30/1/2018