هومام حه‌مودی‌: چه‌ند لایه‌نێك كارده‌كه‌ن بۆ لاوازكردنی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ وسه‌قاڵكردنیان به‌ كێشه‌كانی‌ ناوخۆیی وپێویسته‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كان

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی‌ توركیا …
ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی‌ : چه‌ند لایه‌نێك كارده‌كه‌ن بۆ لاوازكردنی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ وسه‌قاڵكردنیان به‌ كێشه‌كانی‌ ناوخۆیی وپێویسته‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كان
ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/1/2018 له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق به‌ڕێز فاتیح یه‌لدز كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات وبارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌ كراو شێخ حه‌مودی‌ هۆشداریدا له‌ هه‌وڵدانی‌ چه‌ند وڵاتێك بۆ لاوازكردنی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ وسه‌قاڵكردنیان به‌ كێشه‌كانی‌ ناوخۆیی، به‌مه‌به‌ستی‌ تێكدان و دابه‌شكردنی‌ وڵاته‌ گرنگه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئێستا به‌هاوكاری هاوبه‌ش و راسته‌قینه‌ له‌نێوان وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ داوایكرد په‌له‌بكرێت له‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا له‌عیراق و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی نێوان عیراق وتوركیا له‌هه‌موو بواره‌كاندا وداوای له‌وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ كرد هاوكاری‌ جددی و هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی وهه‌ڕه‌شه‌كانی‌ به‌رده‌م سه‌قامگیری‌ وئاسایشی گه‌لان ناوچه‌كه‌ ببنه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ لایه‌نێك هه‌نگاوی‌ تاكڕه‌وانه‌ ئه‌نجام بدات وئیراده‌ی‌ خۆی‌ به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا فه‌رز بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ توركیا پاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ پرۆسه‌ی‌ سیاسی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق وسه‌روه‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو خاكه‌كه‌یدا دووپاتكرده‌وه‌ وستایشی رۆڵی‌ شێخ حه‌مودی‌ له‌پاڵپشتیكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێ كرد.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com