ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ كاره‌بادا ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31/1/2018 له‌میانه‌ی‌ درێژه‌دانی به‌ دانیشتنی‌ هه‌شته‌می‌ خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ستیكرد به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ كاره‌با به‌ڕێز قاسم فه‌هداوی‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن به‌پێی‌ داواكاری‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتاران حه‌نان فه‌تلاوی‌ و ره‌زاق محێبس، لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ كاره‌با به‌ڕێز قاسم فه‌هداوی‌ كرد.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا لێپرسینه‌وه‌كه‌ له‌دانیشتنی‌ داهاتوودا ته‌واو بكرێت و دانیشتنه‌كه‌ی‌ هه‌ڵگرت.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
31/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com