ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی چوار یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/1/2018 له نۆیه‌مین دانیشتنی ئاسایی وه‌رزی یاسادانانی دووه‌می ساڵی یاسادانانی چواره‌می خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 166 په‌رله‌مانتار، میوانداری به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
سه‌ره‌تا وبه‌پێی داواكاری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا كه دانیشتنی میوانداریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران به‌نهێنی بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای ده‌ستپاكی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ده‌ستپاكی ویاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌قه‌كردن له بۆنه‌كاندا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان وبۆ رێگه‌گرتن وسزادانی ته‌قه‌كه‌ران له بۆنه‌كاندا جگه له‌و كاته‌ی كه به‌پێی یاسا رێپێدراوه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ژماره 45 ی ساڵی 2013 كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای كۆمپانیاكان ژماره 21 ی ساڵی 1997 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 3/2/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
31/1/2018