جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات
ئارام شێخ محه‌مه‌د و نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق سه‌رنج و تێبینهكانیان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌پڕۆژه یاسای بودجه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی تاوتوێده‌كه‌ن
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/2/2018 به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محه‌مه‌د و ئاماده‌بونی سه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عیراق و خستنه‌ڕوی داواكارییه‌كانیان.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌خێرهاتنی سه‌رۆكوه‌زیران كرد بۆ ئاماده‌بوونی له‌باره‌گای په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی گشتی وڵات، دواتر نوێنه‌رانی كورد له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكدا سه‌رنجه‌كانیان چڕكرده‌وه كه دیارترینیان ڕێژه‌ی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دیارینه‌كردنی پشكێكی تایبه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، شایسته داراییه‌كانی جوتیاران، شایسته دارایی و ئیمتیازاته‌كانی پێشمه‌رگه، كێشه‌ی ئاواره‌كان و دۆخی قه‌زای خورماتو و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان، چارسه‌ركردنی كێشه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان، ئه‌نجامدانی ئاڵۆگۆڕی ئیداری له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و پرسی پترۆدوَلاری بۆ كه‌ركوك و گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستایان و كێشه‌كانی تری شاره‌كه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر.
له‌كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له سه‌رۆكوه‌زیران كرد كه داواكارییه‌كانی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و هه‌مواركردنی پێویست له بڕگه‌كانی بودجه‌دا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 په‌سه‌ند بكرێت.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
1/2/2018