هومام حه‌مودی‌: پیشه‌سازی‌ نشتیمانی‌ له‌سه‌روی‌ گرنگیدانی‌ ئێمه‌دایه‌و پاڵپشتی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئابوری‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ كارگه‌كانمان ده‌كه‌ین

له‌میانه‌ی‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ ئێرانی…
هومام حه‌مودی‌: پیشه‌سازی‌ نشتیمانی‌ له‌سه‌روی‌ گرنگیدانی‌ ئێمه‌دایه‌و پاڵپشتی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئابوری‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ كارگه‌كانمان ده‌كه‌ین
ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 1/2/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئێران له‌ عیراق به‌ڕێز ئیراج مه‌سجدی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی‌ سیاسی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ كراو هه‌ردوولا دووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش بكرێت بۆ پاراستنی‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ پلانه‌كانی‌ ده‌ره‌كی‌.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ میكانیزمی‌ هاوكاریكردن له‌نێوان كارگه‌كانی‌ عیراق له‌گه‌ڵ كارگه‌كانی‌ وڵاتی‌ ئێران كرا وشێخ حه‌مودی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌ره‌پێدانی‌ پیشه‌سازی‌ عیراق له‌قۆناغی داهاتوودا له‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ ئێمه‌یه‌ و پاڵپشتی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئابوری‌ ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانی‌ كارگه‌كانمان .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ ئێرانی‌ ستایشی هه‌ڵمه‌تی‌ شێخ حه‌مودی‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ به‌رهه‌می‌ نشتیمانی‌ كرد وبه‌كارێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌قه‌ڵه‌مدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com