ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستده‌كات به‌تاوتوێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی و ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/2/2018 لهیازدهمین دانیشتنی ئاسایی وه‌رزی دووه‌می یاسادانانی ساڵی چواره‌م یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 173 په‌رله‌مانتار، ده‌ستیكرد به‌تاوتوێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی و ده‌نگیشیدا له‌سه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیارێكدا كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:( به‌هۆی كێشه‌و بهرهبهسته لۆجستیه‌كان و بۆ ره‌چاوكردنی بارودۆخی هه‌ندێك پارێزگا و به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی مافی ده‌ستوری خۆیان له هه‌ڵبژاردندا، بۆیه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیارده‌دات داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ستنیشان بكات به‌مه‌رجێك كه واده‌كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه 2018 دا تێنه‌په‌ڕێت).
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك، هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئاماده‌بوونی به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سپێكی گفتوگۆكانبوو سه‌باره‌ت به‌یاسای بودجه‌ی گشتی و گووتی ئه‌و گفتوگۆیانه له‌دانیشتنه‌كانی داهاتوودا به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به قۆناغی ده‌نگدان.
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 11/2/2018 به‌رده‌وامی به دانیشتنه‌كه بدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
5/2/2018