سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ شاندی‌ په‌یمانگای‌ ئاشتی‌ ئه‌مریكی‌: عیراق كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری‌ هه‌میشه‌یی وبه‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی ئابوری‌ و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی و هه‌ریمێدا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/2/2018 له‌نووسینگه‌ی‌ خوی‌، پێشوازی له‌ شاندی په‌یمانگای‌ ئاشتی‌ ئه‌مریكی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ خاتوو نانسی لیندبۆرغ سه‌رۆكی‌ په‌یمانگاكه‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی له‌ عیراق وناوچه‌كه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ پاڵپشتیكردنی‌ فاكته‌ره‌كانی‌ سه‌قامگیری‌ له‌عیراق و دابینكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرایه‌وه‌.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ دۆسیه‌ی‌ دابینكردنی‌ ئاسایش و ئاشتی‌ بۆ هاوڵاتیان له‌سه‌روی‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ په‌رله‌ماندایه‌ وگووتی‌ ئه‌نجومه‌ن كارده‌كات بۆ ده‌ركردنی‌ یاساكانی‌ پێویست بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی‌ و پێكه‌وه‌ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و جه‌ختیش له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و باشتركردنی‌ بارودۆخی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” قۆناغی سه‌قامگیری‌ پێویستی‌ به‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌رێمی‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌و كاته‌دا كه‌ عیراق قوربانی گه‌وره‌ی‌ داوه‌ بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌و سه‌لامه‌تی‌ گه‌ڵان و ئه‌مڕۆ عیراق كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری‌ هه‌میشه‌یی وبه‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی ئابوری‌ و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی و هه‌ریمێدا
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ شاندی میوان دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ كاركردن به‌رده‌وامه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری بۆ عیراق و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ و كاركردنی به‌رده‌وامدا، رۆڵێكی‌ گرنگ ده‌گێڕێت له‌ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ وڵاتدا.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
6/2/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com