هومام حه‌مودی داواده‌كات مافه‌كانی پارێزگای به‌سرا بدرێت ودووپاتیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر به‌سرا هه‌ڵنه‌ستێت ئه‌وا عیراق هه‌ڵناستێت
له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆی پارێزگای به‌سرا..
هومام حه‌مودی داواده‌كات مافه‌كانی پارێزگای به‌سرا بدرێت ودووپاتیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر به‌سرا هه‌ڵنه‌ستێت ئه‌وا عیراق هه‌ڵناستێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/2/2018 سه‌ردانی پارێزگای به‌سرای كرد وچاوی به‌ژماره‌یه‌ك له راگر‌و مامۆستای زانكۆ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته سه‌ر كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی ناوخۆی پارێزگای به‌سراو پلانه‌كانی دژ به‌عیراق ده‌كرێن بۆ تێكدانی ئارامی و دابه‌شكردنی خاكه‌كه‌ی و رایگه‌یاند كه پلانه‌كان به‌هۆی بوێری و جیهادی حه‌شدی میللی كۆتاییان پێهات.
هه‌روه‌ها حه‌مودی لهوهسفكردنیدا بۆ به‌سرا گووتی:” به‌سرا شاری قوربانیدان و سامانهكانه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌هلی چاكه‌و وجیهاد و باوه‌ڕبوونه” و دووپاتیكرده‌وه ” ئه‌گه‌ر به‌سرا هه‌ڵنه‌ستێت ئه‌وا عیراق هه‌ڵناستێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌سرا دوارۆژی وڵاته” وداوایكرد مافه‌كانی ئه‌و پارێزگایه به‌ته‌واوه‌تی بدرێت و بكرێته پایته‌ختی ئابوری عیراق.
هه‌روه‌ها حه‌مودی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دروستبوونی حه‌شد له‌دایكبوونێكی نوێبوو بۆ عیراقیه‌كان، كه ئه‌وه‌ی سه‌لماند ئیسلامیه‌كان به‌گیانێكی ئاینی حوسه‌ینی پارێزگاری‌یان له یه‌كگرتوویی عیراق كرد‌و ئاشكرایكرد كه دوژمنان له‌دوای جه‌نگی خوێناویدا ده‌ستده‌كه‌ن به جه‌نگی نه‌رم كه ئه‌وه‌ش واپێویست ده‌كات هه‌موولایه‌ك وریابن و گووتی:” به به‌ره‌كه‌تی سه‌ركه‌وتن كه برایانی له سه‌نگه‌ردا كۆكرده‌وه وبه هه‌بوونی توانای مامۆستایان وشاره‌زایان هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه ده‌بێت”.