ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/2/2018 لهدوازدهمین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 165 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره 45 ی ساڵی 2013 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ تواناكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردندا بگونجێت و بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ندێك توێژی كۆمه‌ڵگا له گه‌یشتن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 13/2/2018 درێژه‌ی پێبدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
11/2/2018