سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری ئه‌لمانیا ده‌كات و رۆڵی ئه‌لمانیا له‌پاڵپشتیكردنی عیراق له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی ومرۆییدا به‌رزده‌نرخێنێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/2/2018 پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری ئه‌لمانیا خاتوو ئۆرسۆلا فۆن دێرلین كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی ئه‌منی و سیاسی ناوچه‌كه وچۆنیه‌تی قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و راودونانی تیرۆریستانی داعش كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنی هاریكاری هاوبه‌ش كرایه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بووه هۆی تێكشكاندنی تیرۆر و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێزه‌كانی عیراق شاره‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان وپاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌و سه‌پاندنی سه‌قامگیری تێیداو لاوازكردنی تواناوهه‌وڵه‌كانی تیرۆریستان بۆ ده‌ستدرێژیكردنی سه‌ر وڵاتانی دۆست و دراوسێدا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی رۆڵی ئه‌لمانیای له پاڵپشتیكردنی عیراق له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا به‌رزنرخاند و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتیكردنی ئه‌لمانیای بۆ عیراق كرده‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی وڵات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتوو فۆن دێرلین به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له‌بواری قه‌لاچۆكردنی تیرۆر‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆڵی هێزه‌كانی عیراقی له تێكشكاندنی داعش و رزگاركردنی ناوچه‌كان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیریدا به‌رزنرخاند.