ئارام شێخ محمد بۆ باڵیۆزی به‌لجیكا: پێویسته چاره‌سه‌ری گونجاو ودادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه‌كانی پێكهاته جیاكانی وڵات له بودجه‌ی گشتیدا بدۆزرێته‌وه
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/2/2018 لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عیراق وئۆردن به‌ڕێز هندریک فان دی فیڵدی كرد.
لە دیدارەكه‌دا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و به‌لجیكا كرا‌و دوایین پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی عیراق خرایه‌ڕوو وله‌لایه‌ن خویه‌وه شێخ محمد ستایشی رۆڵی باڵیۆزی به‌لجیكای كرد له پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وهیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كه‌یدا بۆ خواست.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له دوای شه‌ڕی داعش، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان قۆناغێكی نوێیه وپێویستیمان به‌هاوكاری وڵاتانی دۆست هه‌یه بۆ لابردنی شوێنه‌واری جه‌نگی دژی داعش و ده‌ستكردن به‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
له‌لایه‌كی تری قسه‌كانیدا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دوا وه‌رزی یاسادانانی خۆیدا كرد ودووپاتیكرده‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌ری گونجاو ودادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه‌كانی پێكهاته جیاكانی وڵات له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 دا بدۆزرێته‌وه وهیواشی خواست كه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بدۆزرێته‌وه وگووتی كه باشكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی پێدا تێده‌په‌ڕێت یه‌كێكه له‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه پێویسته له پرۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وكه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان هه‌رێم.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی به‌لجیكا ته‌ئكیدی كرده‌وه له گرنگی په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا وبهردهامبوونی پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق و دابینكردنی هاوكاری مرۆیی به‌شداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكهوتوهكان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12/2/2018